AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ١٢ ١٤:٠٠

لە ساڵیادی جێنۆسایدی ئێزدییان؛

لێدوانی مەسرور بارزانی لەبارەی بوونی چەکداری نایاسایی لە شنگال

لێدوانی مەسرور بارزانی لەبارەی بوونی چەکداری نایاسایی لە شنگال

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی جێنۆسایدی ئێزدییان و کۆمەڵکوژی شنگال رایگەیاند، دوای نۆ ساڵ هێشتا بارودۆخی دەڤەری شنگال ئاسایی نەبوەتەوە

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،مەسرور بارزانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەیامێکدا رایگەیاند: "نۆ ساڵ لەمەوبەر، تیرۆریستانی داعش هێرشێکی دڕندانەیان کردە سەر شنگال و دەوروبەری و بەوهۆیەوە، هەزاران کەس لە دانیشتوانی ئەو دەڤەرە، کۆمەڵکوژ و بێسەروشوێن و ئاوارە کران، لەم یادە خەمگینەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی هەمو قوربانییانی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەینەوە.

وتیشی: بە پێزانینێکی زۆرەوە یادی خۆڕاگری و قارەمانیەتی و قوربانیدانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە دەکەینەوە، کە ئەفسانەی چەکدارە تیرۆریستەکانی داعشیان تێکشکاند و شنگالیان ڕزگارکرد و داستانێکی مێژوییان تۆمار کرد.

ئاماژەی بەوەشکردوە، "دەستخۆشی لە هەمو ئەو وڵاتانە دەکەین کە تاوانەکانی تیرۆریستانی داعشیان لە دژی کوردی ئێزیدی بە فەرمی بە جێنۆساید ناساندوە، هیوادارین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکار و یارمەتیدەرمان بێت لە کەمکردنەوەی ئێش و ئازارەکانی خوشک و برا ئێزدییەکانمان".

مەسرور بارزانی دەڵێت، "دوای تێپەڕبونی نۆ ساڵ بەسەر کارەساتەکەدا، کەچی هێشتا بارودۆخی دەڤەری شنگال ئاسایی نەبوەتەوە و بەهۆی خۆسەپێنی میلیشیا و گروپە چەکدارە نایاساییەکانەوە، خوشک و برا ئێزدییەکانمان نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانیان و ناوچەکە ئاوەدان نەکراوەتەوە.

News ID 46829

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha